له‌دوای ئه‌نجامدانی هێرشه موشهكییهكه بۆسه‌ر سوریا، ئه‌مریكا به‌نیازه سزای ئابوری زیاتر به‌سه‌ر حكومه‌تی دیمه‌شقدا بسه‌پێنێت.
ستیڤ منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئاماده‌ن بۆ سه‌پاندنی سزای دیكه‌ی ئابوری به‌سه‌ر سوریادا، ئه‌وه‌ش بەبیاوی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون له پارێزگای ئیدلیب کە سوریا بە هموو شێوەیە ڕەتی کردەوە کە بەفەرمانی ئەوان بێت و پاشماوی چەکی داعشە کە ئەمریکا خۆی بە داعشی دواوە.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، راشیگه‌یاندوه سزا ئابورییه‌كان بۆ ڕێگریكردنه له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا و پێیوایه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن كاریگه‌ری گه‌وره‌یان ده‌بێت.
له‌دوای هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی خان شه‌یخون له ئیدلیب كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژی هه‌ینی، سوپای ئه‌مریكا به 59 موشه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌عیراتی سه‌ربازی له حمس بۆردومان كرد كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سوپای سوریایه.